دەنگ نێت
پارێزەری ژنە چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان: بێریڤان ئەیوب، رایدەگەیەنێت: بڕیاری ئازادکردنی بێریڤان دراوە و چاوەڕێ دەکەن ئەمڕۆ ئازاد بکرێت.
کارزان رەشید، پارێزەری بێریڤان ئەیوب، بە رادیۆی دەنگی وت: مامەڵەکانی ئازادکردنی بێریڤان ئەیوب تەواو بوە، چوەڕێ دەکەین لە یەک دو کاتژمێری داهاتودا ئازاد بکرێت.
بێریڤان ئەیوب، لە 13/10/2020 لە مۆڵێکی شاری هەولێر دەستگیر کرا و دادگا تۆمەتی تێکدانی 'ئاسایشی نیشتمانی' خستەپاڵ، بەوهۆیەشەوە و بەبێ دادگاییکردن 17 مانگە لەزیندان دایە، لەم ماوەیەشدا ھاوسەرەکەی لێی جیابوەوە و توشی نەخۆشی شەکرە ھاتوە و چەند جارێکی کەمیش رێگەی بینینی پارێزەر و کەسوکارەکەی پێدراوە.
بێریڤان ئەیوب، ھاوکات دایکی پێنج مناڵە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری نەوت و کانزاکان: کێشەی غاز لە گەرمیان بەتەواوی چارەسەر کراوە
-
زۆرترین بینراوەکان