
ده‌نگ نێت
له‌كاتى هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان دا دو دوكاندار له ناحیه‌ى كۆكسی گه‌رمیان، به ته‌قه پۆلیسێك بریندار ده‌كه‌ن، هه‌ردو هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراون.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، به رادیۆی ده‌نگى وت: لیژنه‌كانى ته‌ندروستى بۆ پشكنین سه‌ردانى دوكانێكیان له ناحیه‌ى كۆكس "كوڵه‌جۆ"ـى سه‌ر به قه‌زاى كفریان كردوه، دوكانه‌كه سه‌رپێچیان هه‌بوه و لیژنه‌كه‌ش كه ویستویانه لێپێچینه‌وه بكه‌ن هێرشیان كردوه‌ته سه‌ریان، بۆیه لیژنه‌كه‌ش پۆلیسی ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
وتیشی: كاتێك پۆلیس چونه‌ته دوكانه‌كه، خاوه‌نه‌كانى كه باوك و كوڕێكن به فیشه‌ك په‌لاماریان داون و پۆلیسێكیان بریندار كردوه.
عه‌لی جه‌مال، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: دواتر هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كراون و به‌پێی ماده‌ى 229 و 230 له یاسای سزادانى عێراقی راگیراون به فه‌رمانى دادوه‌ر، پۆلیسه برینداره‌كه‌ش ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه و دۆخی ته‌ندروستى جێگیره.
هه‌ردو ماده‌كه كه دو تۆمه‌تباره‌كه‌ى پێ راگیراون، تایبه‌ته به سوكایه‌تى و هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رى كه‌رتى گشتى له‌كاتى به‌جێهێنانى ئه‌ركه‌كانیان دا، سزاكه‌شی جگه له غه‌رامه، بۆ ماده‌ى 229 به‌ندكردنی تێدایه كه له 2 ساڵ زیاتر نه‌بێت، بۆ ماده‌ى 230یش به‌ندكردنه كه له 3 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
-
راپۆرتگەرمیان لە چنگی وشکەساڵیدا "به‌رهه‌مى گه‌نم له 60 هه‌زار تەنهوه هاتوه‌ته 40 هه‌زار تەن"
-
-
هەواڵنوسینگهى پاسپۆرتی گه‌رمیان: رۆژانه ده‌توانین نزیكه‌ى 100 پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان چاپ بكه‌ین
-
-
هەواڵلهسهر مهرهزهکردن 7 جوتیار لەگەرمیان دراون به دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان