
ده‌نگ نێت
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی نوێی موچەی مانگی نیسانی راگەیاند، هێشتا لە گەرمیان موچەی چەندین وەزارەت دابەشنەکراوە، بەڕێوبەری بانکی گەرمیانیش دەڵێت: رون نیە ئەم هەفتەیهش کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت یان نا.
دابەشکردنی موچە بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی دەبو 28ـى مانگ کۆتایی پێبهاتایە، بەڵام لەگەرمیان هێشتا کۆتایی نەهاتوە.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه، تەنها موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و بەشێک لە رۆشنبیری دابەشکراوە، بەشێکی دیکەی ماوە، هاوکات بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و خوێندنی باڵا هێشتا موچەکانیان وەرنەگرتوە.
بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، ئاریا ئەنوەر، بە رادیۆی دەنگی وت: بۆ کۆتایی هێنان بە موچەی مانگی ئادار بۆ بانکەکانی شێروانە، کفری و بانکی گەرمیان، پێویستمان بە 3 ملیار دەبێت، کە لەنێویدا تەنها 1 ملیار 900 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەرانی خوێندنی باڵایە.
باسی لەوە کرد: ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوه بەتەواوی دابەشکرا له‌گه‌ڵ بەشێکی وەزارەتی رۆشنبیری.
ئه‌مه‌ش لەکاتێكدایه وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی نیسانی راگەیاند كه له سبه‌ینێ (دوشه‌مه 9ـى ئایار) ده‌ستپێده‌كات.
بەرێوبەری بانکی گەرمیان، لە بارەی کاتی تەواوبونی دابەشکردنی موچە دەڵێت: هیچ بەرچاوڕونیەکمان نیە، هەرکات داهات هەبێت دابەشی دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
-
راپۆرتگەرمیان لە چنگی وشکەساڵیدا "به‌رهه‌مى گه‌نم له 60 هه‌زار تەنهوه هاتوه‌ته 40 هه‌زار تەن"
-
-
هەواڵنوسینگهى پاسپۆرتی گه‌رمیان: رۆژانه ده‌توانین نزیكه‌ى 100 پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان چاپ بكه‌ین
-
-
هەواڵلهسهر مهرهزهکردن 7 جوتیار لەگەرمیان دراون به دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان