ده‌نگ نێت
به‌هۆی زیادكردنى نرخی كرێی قه‌پانه‌وه، شۆفێرانى بارهه‌ڵگر له به‌یانى ئه‌مڕۆوه رێگه‌ى كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخانیان داخستوه.
رێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، به رادیۆی ده‌نگى وت: ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانى بارهه‌ڵگر رێگه‌ى هاتوچۆی كه‌لار - ده‌ربه‌ندیخانیان داخستوه له ده‌روازه‌ى قه‌زاى ده‌ره‌به‌ندیخانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڕیارێكى حكومه‌ته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخی كرێی قه‌پانیان له‌سه‌ریان.
وتیشی: نرخه‌كه له 3 هه‌زاره‌وه كراوه به 5 هه‌زار دینار.
هه‌ر ئه‌مڕۆش شۆفێرێك ڤیدیۆیه‌كى ئه‌و رێگه‌یه‌ى بۆ رادیۆی ده‌نگ نارد كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت قه‌ره‌باڵه‌غیه‌كى زۆر دروست بوه.
به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان، جه‌ختى له بونى قه‌ره‌باڵه‌غیه‌كى زۆر كرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد: به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى گونده‌كانى بناری به‌مۆ و ژاڵه‌ناو و مه‌یدانه‌وه ئۆتۆمبیلی بچوك هاتوچۆ پێبكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان