
دهنگ نێت
نوسینی: چالاك محێدین
خۆڵبارینێکی زۆر چڕ ھەیە، لە ھەموو شارەکانی عێراق خەڵکێکی زۆر رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون بەھۆی ھەناسە توندیهوە. ئەو کەسانەی کە ئەندامێکی خێزانەکەیان نەخۆشی تەنگەنەفەسی ھەیە یان کێشەیەک لە سییەکانی ھەیە، یان رەبوی ھەیە یان ههستیاری "حساسیه" بە بۆن و دوکەڵ ھەیە یان تەنانەت نەخۆشی دڵی ھەیە، پێویستە ئەم رێکارانە بگرنە بەر:
١. مانەوە لە ماڵەوە.
٢. داخستنی دەرگاو پەنجەرەکان.
٣. ئەگەر بۆشاییەک یان کەلێنێک لە دەرگاکانی ماڵەوە ھەیە پێویستە پارچە قوماشێکی تەڕ لە شوێنی ئەو بۆشاییە جێگیر بکرێت.
٤. دانەگیرساندنی موبەریدە، بەڵام پانکە ئاساییە.
٥. ئەگەر سەرەڕای ئەو چوار رێکارەی سەرەوە کەسەکە ھەستی بە تەنگەنەفەسی کرد پێویستە ماسک ببەسترێت بەشێوەیەک کە لوت و دەمیش داپۆشراو بێت.
تێبینی: تەنانەت زۆرێک لەوانەشی تەندروستن لەم خۆڵبارینە ھەست بە ھەناسە توندی ئەکەن ، چونکە وا دیارە قەبارەی دەنکۆڵکانی خۆڵبارینەکە زۆر وردە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاربۆ شارەوانیی کەلار: نەمامی کنار بڕوێنن
-
-
هەواڵلهگهرمیان خواست لهسهر ئۆتۆمبیلی چینی زیاد دهكات
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان وەڵامی نیگەرانیی هاوڵاتیان لهبارهى درهنگ گهیشتنه سهر روداوهكان دەداتەوە
-
-
هەواڵبۆچی شارەوانی سەرئاو لە پارکە خێزانییەکاندا دروست ناکات؟
-
-
هەواڵكشتوكاڵى گهرمیان: داواى قەرەبومان کردوە بۆ جوتیارانی زیانمەند و وەزارەت وەڵامی نەداوینەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان