
ده‌نگ نێت
ئه‌و تیمه‌ى كه به وێنه‌ى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه بڕێك سه‌به‌ته‌ى خۆراكی خێرخوازیان له‌كه‌لار دابه‌ش كرد، ده‌ڵێن: مریشكمان دابه‌ش نه‌كردوه، به‌ڵكو سه‌به‌ته‌ى خۆراكمان دابه‌ش كردوه.
ستار عه‌زیز، ناسراو به "ستار بۆڕی"، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌و سه‌به‌ته خۆراكه‌ى ئه‌و رۆژه دابه‌شمان كرد، ئه‌سڵه‌ن مریشكی تێدا نه‌بوه، بۆیه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و سایت و په‌یج و شوێنانه تۆمار ده‌كه‌ین كه وایان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌و سه‌به‌تانه له رێگه‌ى رێكخراوێك به ناوى به‌خشینه‌وه دابه‌ش كراوه، به‌وته‌ى خۆیشی: رێكخراوه‌كه پێیوتون تاكه كه‌س بون كه خۆراكێكى ئاوا گرنگ دابه‌ش بكه‌ن.
له چه‌ند رۆژى رابردودا له قه‌زاى كه‌لار ژماره‌یه‌ك سه‌به‌ته‌ى خۆراك به وێنه‌ى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه دابه‌ش كران، كه دواتر له سۆسیال میدیادا به دابه‌شكردنى مریشك و مریشكی به‌ستو بڵاوكرایه‌وه.
لایخۆشیه‌وه م. جه‌مال عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامێكى تر‌ى ئه‌و تیمه‌ى سه‌به‌ته خۆراكیه‌كه‌یان دابه‌ش كرد، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: زۆربه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كان باسیان له‌وه‌كردوه تیمه‌كه‌ى لاهورى شێخ جه‌نگى مریشكی به‌ستویان دابه‌ش كردوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو ئه‌ندامێكى ئه‌و تیمه مریشكمان دابه‌ش نه‌كردوه نه زیندو نه به‌ستو، ته‌نها ئه‌و سه‌به‌ته خۆراكیانه نه‌بێت كه رێكخراوى به‌خشین خۆیان ده‌زانن كه خۆراكن و بۆ مانگى ره‌مه‌زان پێشكه‌شمان كردوه.
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى دابه‌شكردنى ئه‌و سه‌به‌ته خۆراكیانه، نوسینگه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت: "ئەو هاونیشتیمانیەی کە ئەم کارە خێریەی ئەنجامداوە دورو نزیك فەرمانی لە لاھور شێخ جەنگی تاڵەبانی وەرنەگرتووە و لاھور شێخ جەنگی ھەرگیز لەگەڵ ئەوەدانیە کاری خێری و ھاوکاری ھەژارو کەم دەرامەتانی ئەم ھەرێمە، پێویست بەوە بکات وێنەی ئەو یان ھەر کەسێکی دیکە دابنرێت".
هاوكات م. عه‌لی عه‌باس، ئه‌ندامى رێكخراوى به‌خشین كه سه‌به‌ته خێرخوازیه‌كان له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه دابه‌ش كراوه، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: ئه‌وانه‌ى دابه‌شیان كردوه به‌سه‌ر كه‌سانى هه‌ژار و كه‌مدرامه‌ت، سه‌به‌ته‌ى خۆراك بون، دواى ئه‌وانیش خۆیان به جیا گۆشت و مریشكیان دابه‌ش كردوه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و سه‌به‌تانه‌دا نه گۆشت و نه مریشك نه‌بوه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه رۆژى 24ى نیسان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له ئه‌نجامدانى ئێواره خوانێك له كه‌لار كرا كه به‌ناوى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه بۆ به‌ربانگى ره‌مه‌زان رێكخرابو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
-
راپۆرتگەرمیان لە چنگی وشکەساڵیدا "به‌رهه‌مى گه‌نم له 60 هه‌زار تەنهوه هاتوه‌ته 40 هه‌زار تەن"
-
-
هەواڵنوسینگهى پاسپۆرتی گه‌رمیان: رۆژانه ده‌توانین نزیكه‌ى 100 پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان چاپ بكه‌ین
-
-
هەواڵلهسهر مهرهزهکردن 7 جوتیار لەگەرمیان دراون به دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان