دەنگ نێت
لەبارەی روداوێک لەیەکێک لە مزگەوتەکانی قەزای کفری بەرپرسی ئاسایشی کفری دەڵیت لێکۆڵینەوەمان کردوە و زانیاریمان لەئافرەتەنوێژخوێنەکانی مزگەوتەکەوە پێگەشتوە.
بەپێی ئەو دەنگۆیانەی کە ئاماژەیان بەوەداوە، شەوی رابردو لە گەڕەکی ئازادی قەزای کفری کاتژمێر ٢ـی بەرەبەیان کەسێک کە گومانی لێکراوە پیاو بێت، چوتە نێو مزگەوتی فیردەوس کە ژنان تێیدا نوێژخوێنییان کردوە. گومانی تیرۆستیش لەو کارە دەکرێت.
بەرپرسی ئاسایشی کفری سەرجەم ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە پیاوێک بەجلی ئافرەتانەوە ئەو کارەی ئەنجام دابێت و دەڵێت: لە کامێرەکانی چاودێریی بۆمان دەرکەوت هیچ شتێکی لەو جۆرە نەبوە.
هیوا عەلی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەگەڵ چەند ئافرەتێک کەلەنێوهەمان مزگەوتدا بون لێکۆڵینەوەمان کردوە، بەڵام هیچ شتێکی لەو جۆرە نەبوە و تەنها گومانکردن بوە، کاتێک کەسەکە لەکاتێکی درەنگ هاتوە و پاشانیش گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان