
ده‌نگ نێت
به‌ناوى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه ئێواره خوانێكى به‌ربانگ كردنه‌وه له كه‌لار رێكده‌خرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه رێگری لێده‌كرێت و مه‌راسیمه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ستار عه‌زیز، رێكخه‌رى ئێواره خوانه‌كه، به رادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌م ئێواره‌یه ده‌مانویست له گۆڕه‌پانى كاوه له‌كه‌لار به‌ربانگێك رێكبخه‌ین بو ژماره‌یه‌كى زۆر له پیاوماقوڵان و كه‌سایه‌تیه كورد و عه‌ره‌به‌كان و كه‌سوكارى شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ك خوێندكارى زانكۆ و ژینگه‌پارێزان و وه‌رزشكاران و مناڵی هه‌تیو، به‌ڵام ئاسایش هات و وتیان قبوڵ ناكه‌ین به ئه‌نجامدانى و كه‌ره‌سته‌كانیان هه‌ڵگرت.
وتیشی: 300 بۆ 400 كیلۆ گۆشت كه بۆ داوهتیهكه ئاماده‌مان كردبو بۆ ئه‌وه‌ى خراپ نه‌بن، به‌سه‌ر كه‌سانى هه‌ژار دا دابه‌شمان كرد، به‌شێكى تری خواردنه‌كانیش خراپ بون.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه رێگهنهدانهكه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوه كه به‌ناوى لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه كراوه و باس له‌وه‌ش كراوه خودی لاهور شێخ جه‌نگى به‌شداریی له ئێواره خوانهكهدا ده‌كات، ستار عه‌زیز وتى: ئێواره خوانه‌كه له‌ژێر ناوى لاهور شێخ جه‌نگى دا بوه، ئه‌وان واتێگهیشتبون لاهور شێخ جه‌نگى دێت، به‌ڵام نه‌هاتبو، هیچ پێویستی به‌وه‌نه‌كرد كه كردیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
-
راپۆرتگەرمیان لە چنگی وشکەساڵیدا "به‌رهه‌مى گه‌نم له 60 هه‌زار تەنهوه هاتوه‌ته 40 هه‌زار تەن"
-
-
هەواڵنوسینگهى پاسپۆرتی گه‌رمیان: رۆژانه ده‌توانین نزیكه‌ى 100 پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان چاپ بكه‌ین
-
-
هەواڵلهسهر مهرهزهکردن 7 جوتیار لەگەرمیان دراون به دادگا
-
زۆرترین بینراوەکان