دهنگ نێت
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى ههرێم دەڵێت: ئاگاداری ئەوە نیم هیچ کەسێک لەوانەی کە دەستیان هەبوە لە تاوانی ئەنفال تاکو ئێستا لە هەرێم دابن و داڵدە درابن.
هێشتا لە لایەن کەسوکاری ئەنفالەوە گازندەی ئەوە دەکرێت کە تاوانباره زیندوهكانى ئهنفالكردنى کەسوکارەکانیان لە پرۆسەی ئەنفال دا، دەستگیرنەکراون، ساڵی پاریش لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ حزبەکەی، کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، وتی: هێشتا بکەرەکانی تەعریبی ناوچە کوردستانیەکان و ئەوانەشی کە بەشداربون لە شاڵاوی ئەنفال دا، لە هەولێرن ماونەتەوە.
لە بەرامبەردا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی ههرێم، عهبدوڵڵای حاجی مەحمود، لە دیدارێکی رادیۆی دهنگ دا له ساڵیادی تاوانى ئهنفال، سەبارەت بەوەی چ بەدواداچونێک کراوە بۆ ئهو پرسه، وتى: من ئاگاداری ئەو بابەتە نیم و هیچ بەدواداچونێکیشمان نەکردوە.
وتیشی: هیچ کەس لەوە ئاگاداری نەکردومەتەوە کە خەڵکانێک دەستیان لە شاڵاوی ئەنفالدا هەبێت و هێشتا لە شارەکانی هەرێم دا بن و داڵدە درابن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان