ده‌نگ نێت
ئه‌ندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باس له‌وه‌ده‌كات یه‌كێتى نیشتمانى بینا كۆنه‌كه‌ى له كه‌لار كردوه به گه‌راجی ئۆتۆمبیل، زه‌ویشی وه‌رگرتوه بۆ دروستكردنى بینایه‌كی نوێ.
کەریم عەلی، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد؛ سەرەڕای ئەوەی بیناکەی ئێستایان لەسەر زەوی کشتوکاڵیەو زیادەڕۆییە، كه‌چى له پشته‌وه‌یشی سه‌رقاڵی دروستكردنى بینای دیكه‌ن.
ئه‌و بینایه‌ى ئێستا مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانى یه‌كێتى تێدایه، له رێگاى كه‌لار رزگارییه و باخی هاوڵاتیه‌كه و به كرێ تێیدان.
كه‌ریم عه‌لی، وتیشی: بیناکەی پێشوتریان لەسەر تاپۆکراوە و کراوە بەگەراجی ئۆتۆمبێل، جگە لەمانەش پارچە زەویەکی دیکەیان پێدراوە لە شەقامی پشتێنەی کەلار تەنیشت مەزادە نوێیەکە.
باسی لەوەش کرد؛ پێویستە کادرەکانی ئەو حزبە رێگە نەدەن حزب و بارەگاکەیان بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەکاربهێنرێت، هه‌روه‌ك داوایشی له کشتوکاڵی کەلار و ئیدارەی قەزاکە كرد رێگه به‌م كاره نه‌ده‌ن و وه‌كخۆی وتى: "چۆن رێگە نادەن هاوڵاتیەکی هەژار بلۆکێک دابنێت، رێگە لە حزب و کەسە دەسەڵاتدارەکانیش بگرن زیادەڕۆیی نەکەن".
رادیۆی ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان په‌یوه‌ندی به وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى، ئه‌كه‌رم ساڵحه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى به‌رده‌ست نه‌بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان