
ده‌نگ نێت
دوای داخستنی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت به کۆرۆنا لە گەرمیان، کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە بێكار بون و داواده‌كه‌ن له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان دابمه‌زرێنرێن.
پاش زیاتر لە دو ساڵ له كردنه‌وه‌ى، ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌فته‌ى پێشوتردا داخرا، پاش ئه‌وه‌ى هیچ نه‌خۆشێكى تێدا نه‌ما. له‌به‌رامبه‌ریشدا كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه كه دواى داخستنى رۆشتونه‌ته ماڵه‌وه، داواده‌كه‌ن له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانى دیكه دابمه‌زرێنرێن.
رێبین ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه، له‌وباره‌وه بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: زیاتر لە 2 ساڵ لەوێ کارمان کردوە، بەڵام ئێستا لە ماڵەوەین، داواده‌كه‌ین ئه‌و خزمه‌ته‌مان له‌به‌رچاو بگیرێت و له ناوه‌نده تهندروستهكانى دیكه دابمه‌زرێین.
وتیشی: جگه له 30 كارمه‌ندمان كه گرێبه‌ست بون، ئه‌وانى دیكه كه ژماره‌مان سه‌روى 100 كه‌سه، له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتمانیه‌وه مانگانه موچه‌كه‌مان دابین ده‌كرا، داوا ده‌كه‌ین بكرێین به گرێبه‌ستى فه‌رمی له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان، به‌تایبه‌ت كه بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار پێی وتین به‌رنامه‌یان هه‌یه به به‌شى تایبه‌ت مناڵان یان هه‌ناوى بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى دامه‌زراندن راگیراوه، کارمەندەکەى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: له شوێنى دیكه دامه‌زراندن كراوه، ئێمەش دو ساڵ خزمەتمان هەیە و نوسراویش بۆ دامەزراندنمان کراوە، به‌ڵام هێشتا بێ وەڵامە.
لایخۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار و سه‌رپه‌رشتیاری نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا، پشتگیری له داواى ئه‌و كارمه‌ندانه كرد.
د. حارس محه‌مه‌د، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتی: بەهەربیانویەک بێت دامەزراندن بۆ سنورى دیكه كراوه، لەکاتێکدا گەرمیان زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك پێویستی بە کارمەندە و بە نەبونیان دوبارە ناردنی نەخۆش لە کەلار بۆ سلێمانی ده‌ست پێدەکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
-
راپۆرتگەرمیان لە چنگی وشکەساڵیدا "به‌رهه‌مى گه‌نم له 60 هه‌زار تەنهوه هاتوه‌ته 40 هه‌زار تەن"
-
زۆرترین بینراوەکان