دهنگ نێت
بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری توانای گلدانەوەی 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەڵام ئێستادا بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارینەوە ئاستی ئاوەکەی تەنها 3 ملیۆن مەتر سێجایە.
عەزیز کەریم، بەڕێوبەری بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەپێی خوێندنەوەی پێوەرەکانی ئاستی ئاوەکەی لە روی دەریاوە، ئێستا 283 مەترە و ئەو بڕە ئاوەشی کە لە ئێستادا دەیگرێتە خۆی 3 ملیۆن مەتر سێجایە، لە کاتێکدا لە ساڵانی بارانە ساڵدا لەم کاتەدا دەگەشتە 5 ملیۆن مەتر سێجا، بەمەش 2 ملیۆن مەتر سێجا ئاوەکەی کەمی کردوە و ئاستهكهشى نزیکەی 2 مەتر دابەزیوە.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: ئەم بەنداوە توانای گلدانەوەی 6 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، سەرچاوەکانی ئاوی ئەم بەنداوەش باراناو و سەرچاوەکانی ئاوی هۆمەرمل و بەکرەشەلە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان