ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان باس له‌وه ده‌كات: پێویسته نزیكه‌ى 150 پڕۆژه له بوارى رێگاوباندا له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت، جه‌ختى له‌وه‌شكردوه: بڕى بودجه‌ى پێویست بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژانه 500 ملیار دیناره.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: گه‌رمیان پێویستى به نزیكه‌ى 150 پڕۆژه‌ى رێگاوبان هه‌یه، به شێوه‌یه‌كى گشتیش كه پاره‌ى بۆ ته‌رخان بكرێت هیچ یه‌كێك له‌و پڕۆژانه به پلان بۆ ئێمه نه‌نێردراوه‌ته‌وه و كارى له‌سه‌ر بكرێت.
وتیشى: هه‌مو بودجه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه پێویسته ئه‌نجامبدرێت له بوارى رێگاوباندا له سنوره‌كه خۆى له 500 ملیار دینار ده‌بینێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ده‌ست كێشه‌ى رێگاوبانه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌تى رێگه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى ئه‌و ئیداره‌یه به سلێمانى كه به جاده‌ى "كه‌لار- سلێمانى" ناوده‌برێت، زۆر خراپه و ئاستهنگیهكى زۆری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست كردوه. پرۆژه‌كه‌ش قۆناغی دوه‌مى كه له‌نێوان باوه‌نور تا ده‌ربه‌ندیخانه، نزیكه‌ى نیوه‌ى كاره‌كانى ته‌واو بوه و ئێستا بهكاریگهریی نه‌بونى پاره‌ى پێویست راگیراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان