ده‌نگ نێت
دواى دو ساڵ عه‌ره‌بستانى سعودیه بڕیاریداوه ده‌رگا به روى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج دا بكاته‌وه به كۆمه‌ڵێك رێكاره‌وه، به‌ڕێوبه‌رى حه‌ج و عه‌مره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بۆ ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كى كه‌مى هاوڵاتیان ده‌توانن فه‌ریزه‌ى حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌نجامدانى فه‌ریزه حه‌ج راگیرا، به‌شێكى زۆرى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ناویان گه‌ڕابویه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌كه، به كاریگه‌ریی ئه‌م دۆخه نه‌یانتوانى ئه‌و فه‌ریزه‌یه ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام ئه‌مساڵ سعودیه بریارى داوه ده‌رگاى حه‌ج بكاته‌وه به كۆمه‌ڵێك رێكاره‌وه، یه‌كێك له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌نجامده‌رانى فهریزهكهیه.
ئیدریس ژاڵهیى، به‌ڕێوبه‌رى حه‌ج و عه‌مره‌ى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له سنورى گه‌رمیان ساڵانه سه‌فه‌رى فه‌ریزه‌ى حه‌جمان خۆى له 6 كارواندا ده‌بینیه‌وه كه ژماره‌یان 282 هاوڵاتى ده‌بون.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌پێى بڕیاره‌كانى سعودیه، ئه‌و رێژه‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ نیوه، به جۆرێك 140 بۆ 150 هاوڵاتى ده‌توانن فه‌ریزه‌ى حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌كه‌ى دیكه‌ى ده‌مێنێته‌وه و سه‌فه‌ر ناكات.
باسی له‌وه‌شكرد: یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ى فه‌ریزه‌كه به‌جێدێنێت ته‌مه‌نى له خوار 65 ساڵیه‌وه بێت، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان سه‌روتره له 65 ساڵ رێگه‌یان پێ‌نادرێت.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ته‌مه‌نیان له خوار 65 ساڵیه‌وه‌یه و وه‌كو هاوه‌ڵ ناویان هاتوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى حه‌ج و عه‌مره‌ى گه‌رمیان، وتى: ئه‌و ژنانهشى كه ته‌مه‌نیان سه‌روى 65 ساڵه و هاوه‌ڵه‌كانیان ته‌مه‌نیان خوار65 ساڵ بێت، ئه‌وا رێگه به هیچ كامیان نادرێت فه‌ریزه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵكو داده‌نرێن بۆ ساڵانى داهاتو، چونكه ناكرێت كه‌سه‌كه خۆی حه‌ج نه‌كات كه‌چى هاوه‌ڵه‌كه‌ى بیكات، له‌كاتێكدا هاوه‌ڵه‌كه‌ى كه كه‌سێكى مه‌حره‌مى ژنه‌كه‌یه، به هۆی ژنه‌كه‌وه ناوى بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌كه ده‌رچوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان