
ده‌نگ نێت
تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوى CPT، نەخشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی "چنگی قفڵ"ـی توركیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات سوپاكه 19 كیلۆمه‌تر هاتوه‌ته قوڵایی ناوخاكی هه‌رێمه‌وه.
رێكخراوى CPT كه كار له بوارى چاودێریكردنى مافی مرۆڤ و ئه‌و شوێنه سنورییانه ده‌كات كه روبه‌ڕوى هێرشی ده‌ره‌كی ده‌بنه‌وه له هه‌رێمى كوردستان، له راپۆرتێكی دا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چه‌ند زانیارییه‌كى له‌باره‌ى هێرشی سوپای توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: ھێزی سەربازی توركیا، لە چیا و ناوچە سەختەكانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و كوڕەژارۆ، سەربازەكانی لە ھەلیكۆپتەرەوە بە پەرەشوت ھێناوەتە خوارەوە بەناوچەكەدا بڵاویكردوونەتەوە.
باس له‌وه‌شده‌كات سوپای توركیا بە قوڵایی ١٩ كیلۆمەتر، لە سنوری توركیاوە بەرەو سنوری شیلادزێ ھاتۆتە ناوەوە و لە ھەوڵدایە بۆ دروستكردنی ٥ بارەگای سەربازی لە چیای رەش، ئەشكەفتا برینداران، ئارس فارس، وەرخەلێ و كورەژارۆ.
به‌وته‌ى رێكخراوه‌كه، ھەر لە رۆژی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی "چنگی قفڵ"ەوە لە ١٧ی نیساندا، ھێزی ئاسمانی توركیا بە چڕی بۆردوومانی ناوچەكانی ئاڤاشین، باسیا، زاپ، كوڕەژارۆ، مەتینا و گوندەكانی دەڤەری بەرواری باڵا دەكات. بە یارمەتی ھەلیكۆپتەر و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ھێزی وشكانی توركیا توانیویەتی بەشێك لە چیای كوڕەژارۆ و ناوچەی زاپ داگیربكات، بەڵام شەڕ و پێكدادان لەو ناوچانەدا بەردەوامە.
به‌وته‌ى خۆیشی ھەرچەندە تائێستا ھیچ زیانێكی گیانی بۆسەر ھاوڵاتیانی مەدەنی تۆمارنەكراوە، بەڵام ھەلیكۆپتەر و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بەبەردەوامی بەسەر ناوچە مەدەنی نیشینەكانی دەڤەری ئامێدیدا دەسوڕێنەوە.
له‌باره‌ى لێكه‌وته‌ى هێشرهكه بۆسه‌ر هاوڵاتیانى نیشته‌جێبوی ناوچه‌كه، ئاماژه‌ى بهوهكردوه: ئۆپەراسیۆنی "چنگی قفڵ" بۆتە ھۆی بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لەناو ھاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەی ئامێدی. لەپاڵ ئەوەشدا لەترسی بە ئامانجگرتن و بۆردوومانكردنیان، گوندنشینان ناتوانن بچن بۆ چیاكانی ئەو ناوچەیە بۆ كۆكردنەوەی گیا بەھارییەكان كە ئەم كارە یەكێكە لە سەرچاوەكانی بژێوی ژیانی گوندنشینان. لەھەمانكاتیشدا، بارودۆخی ناوچەكە كاریگەری كردۆتە سەر كەرتی گەشتیاری.
نه‌خشه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا وه‌ك رێكخراوى CPT بڵاوی كردوه‌ته‌وه

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
-
راپۆرتگەرمیان لە چنگی وشکەساڵیدا "به‌رهه‌مى گه‌نم له 60 هه‌زار تەنهوه هاتوه‌ته 40 هه‌زار تەن"
-
زۆرترین بینراوەکان