ده‌نگ نێت
بەرپرسی ئۆفیسی چەتر بۆ راوێژکاریی ئەندازیاری لە پڕۆژەی نیشتەجێبونی قەڵای شێروانە دەڵێت: وەبەرهێنانی گەرمیان لەدەره‌وەی دەسەڵاتی یاسایی خۆی کاری کردوە و سكاڵامان له‌سه‌رى تۆمار کردوە.
هەرێم مەحمود، بەرپرسی ئۆفیسی چەتر بۆ راوێژکاریی ئەندازیاریی لەسەر پرۆژەی نیشته‌جێبونى قەڵای شێروانە له ناحیه‌ى رزگاری، بە رادیۆی دەنگی راگه‌یاند: لەماوەی پێشودا ئامادەنەبوم هیچ بڕە سلفەیەک بۆ پرۆژه‌كه خەرج بکەم، چونکە پڕۆژەکە ماوەی یاسایی خۆی تەواو نەکردوە کە دەبێت بەڕێژەی 20%ـى تەواو بێت پاشان سلفەیەکی دیکەی بۆخەرج بکرێت.
وتیشی: لە کاتێکدا ٪6.5ـى پڕۆژەکە تەواو کراوە لەلایەن کۆمپانیاوه، پارەی بۆ خەرج کراوە، ئێستاش کە پڕۆژەکە تەنها 11%ـى تەواو بوە بەبێ ته‌واوكردنى هیچ به‌شێكى پڕۆژە خزمەتگوزارییهكانى ناو پرۆژه‌كه، داوای خەرجکردنی سولفەیەکی دیکەیان کردوە و ئێمه‌ش بۆمان خەرج نەکردن.
باسی له‌وه‌شكرد له‌به‌رامبه‌ر خه‌رجنه‌كردنى ئه‌و سولفهیهدا، وه‌بەرهێنانی گەرمیان و سلێمانی دەستیان گرتوه بەسەر ئۆفیسەکەیاندا و ئەندازیارەکانیان ناردەوهتهوە بۆ ماڵەوە.
هه‌رێم مه‌حمود، ئه‌م هه‌نگاوه به زیاده‌ڕۆیی "تجاوز" ده‌زانێت له ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، هه‌ربۆیه سكاڵای تۆمار كردوه، وه‌كخۆیشی وتى: "ناوەڕۆکی سکاڵاکەم لەسەر تەجاوزاتی سەڵاحیاتی ئیداری خودی بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیانە لەگەڵ هەبونی فرتوفێڵ لە نوسراوەکان و پێنەدانی موچەی ئەندازیارەکانمان بۆ ماوەی 22 مانگ".
بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان له‌باره‌ى ئه‌م كێشه‌یه‌وه، رادیۆی دەنگ پەیوەندی بە بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێ وەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان