ده‌نگ نێت
وابڕیاربو له یادى تاوانى ئه‌نفالى ئه‌مساڵدا روفاتهكانى نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ماوه له باشورى عێراق بهێنرێته‌وه گه‌رمیان، به‌ڵام نه‌هێنرانه‌وه، وەزیری كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش ده‌ڵێت: پێش ساڵیادی داهاتوى ئه‌نفال، روفاته‌كان ده‌هێنرێنه‌وه.
لەدیدارێکی تایبەتی رادیۆی دەنگ دا، عەبدوڵڵای حاجی مەحمود، وەزیری كاروبارى شه‌هیدان و ئەنفالكراوانى هه‌رێم، باسی لەوەکرد: هەمو ئامادەكارییەكمان بۆ هێنانەوەی ئەو روفاتانه تەواو بوه و لیژنەیەكمان پێکهێناوە ناردومانەتە بەغدا تەنها هەندێک شتی کەمی ماوە.
وتیشی: پێش ئەوەی بگاتە مەراسیمێکی دیکەی ساڵیادی ئەنفال، تەواوی روفاتەکان دەهێنرێنەوە.
باسیشی لەهۆکاری نەگەڕانەوەی روفاتەکان کرد و وتی: تائێستا بەهۆی کۆرۆناوە نەمانهێناوەتەوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هەندێک هۆكارى زانستى هه‌ن، ئێستا لیژنەکانمان خەریکی ئەو بابەتەن.
له مانگى ئابی 2019، له ده‌شتى سه‌ماوه له خواروى عێراق، روفاتى 171 قوربانى دۆزرایه‌وه كه دواتر ده‌ركه‌وت قوربانیانى ئه‌نفالن و زۆرینه‌شیان ژن و مناڵن كه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئه‌نفال بۆ بۆ باشوری عێراق راگوێزراون و له‌وێ خراونه‌ته گۆڕى به‌كۆمه‌ڵه‌وه. جگە لەو روفاتانەی لە سەماوە، لەکۆی 2315 روفاتی هێنراوه بۆ كوردستان، 399 روفات هاتوەتەوە بۆ گەرمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان