ده‌نگ نێت
له مه‌راسیمی ساڵیادی تاوانى ئه‌نفال له سه‌ماوه، كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌رپرسه عه‌ره‌ب و كه‌ناڵه میدیاییه عه‌ره‌بییه‌كان، به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى داخوازیه‌كانیان.
هاوار داودی، كه‌سوكارى ئه‌نفال و یه‌كێك له رێكخه‌رانى مه‌راسیمی ساڵیادی ئه‌نفال له شارۆچكه‌ى سه‌ماوه، له دیدیارێكى رادیۆی ده‌نگ دا وتى: له غیابی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه كورده‌كان، ئه‌مڕۆ په‌نایان بردوه‌ته به‌ر به‌رپرسه عه‌ره‌به‌كان و میادیا عه‌ره‌بیه‌كان به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى داخوازیه‌كانیان.
وتیشی: داخوازی سه‌ره‌كیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى روفاتى قوربانیانی ئه‌نفاله له‌و ناوچه‌یه به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى له ساڵی 2019 له شارۆچكه‌ى سه‌ماوه دۆزرانه‌وه.
هاوار داودی، وتیشی: به پارێزگاری سهماوهمان وتوه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خه‌مخۆری پرسی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان نیه، ئه‌وا خۆمان روفاته‌كانیان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.
ئه‌مڕۆ له ساڵیادی تاوانى ئه‌نفال دا، ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان، مه‌راسیمێكیان له شارۆچكه‌ى سه‌ماوه رێكخست، كه به یه‌كێك له‌و شوێنانه داده‌نرێت له كاتى پرۆسه‌ى ئه‌نفال دا به‌شێكى زۆر له قوربانیان هێنراونه‌ته ئه‌م شارۆچكه‌یه و به‌شێكیان هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا شه‌هید كراون و خراونه‌ته گۆڕی به كۆمه‌ڵه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
-
هەواڵلەسەر هێرشکردنە سەر شاخی زمناکۆ قایمقامی دەربەندیخان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەری دەروازەکە: جوڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پەروێزخان ئاساییە
-
زۆرترین بینراوەکان