ده‌نگ نێت
وابڕیاربو له یادى تاوانى ئه‌نفالى ئه‌مساڵدا روفاتهكانى گۆڕهبهكۆمهڵهكهى سه‌ماوه له باشورى عێراق بهێنرێته‌وه گه‌رمیان، به‌ڵام نه‌هێنرانه‌وه، به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ هینانه‌وه‌ی ئه‌و روفاتانه.
جه‌بار عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگی وت: "هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و روفاتانه ته‌واو بوه و لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئیجراتانهى كه پێویستن بۆ هێنانه‌وه‌ى روفاته‌كان و ئاماده‌كردنى مه‌راسیمه‌كه، له كورترین ماوه‌دا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌رى دیكه نه‌یه‌ته پێشه‌وه".
له مانگى ئابی 2019، له ده‌شتى سه‌ماوه له خواروى عێراق، روفاتى 171 قوربانى دۆزرایه‌وه كه دواتر ده‌ركه‌وت قوربانیانى ئه‌نفالن و زۆرینه‌شیان ژن و مناڵن كه له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئه‌نفال بۆ ئه‌و ناوچه‌یه راگوێزراون و له‌وێ له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان