دهنگ نێت
دەرماڵەی مانگی شوباتی فێرخوازانی زانکۆی گەرمیان دوای زیاتر لە مانگێک خەرج نەکراوە، لە کۆی 10 کۆلێژیش تەنها چواریان پارەیان بۆ خەرجکراوە، بەرێوبەری دارایی زانکۆکەش دەڵێت: تائێستا وادەیەکی دیاریکراو نیە بۆ ناردنى پارهكه.
شادان یونس، فێرخوازی زانکۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: تاوەکو ئێستا دەرماڵەی مانگی شوباتمان وەرنەگرتوە .
دەشڵێت: رۆژی پێنجشەمەی رابردو لەزانکۆی گەرمیان دەست بە دابەشکردنی ئەو دەرماڵەیە کرا، بەڵام تەنها بۆ چەند کۆلێژێک بو، پێیان وتین یەکشەمە دەست بەدابەشکردنی دەکڕێتەوە و كهچى نهكرا.
بە تێکڕایی لە 10 کۆلێژی زانکۆی گەرمیان، تە نها دەرماڵە بۆ 4 کۆلێژ خەرجکراوە، کە بەگشتی بڕی دهرماڵهكه 250 ملیۆن دینارە.
لەم بارەیەوە بەرێوبەری دارایی زانکۆی گەرمیان، ئاریان فەریق، باسی لەوەکرد: لە ماوەی پێشودا چەکمان ناردوە بۆ بانکی گەرمیان و 25 ملیۆن دیناری بۆ خەرج کردوین، دواتر لهلایهن بانکی ناوەندی سلێمانی ئاگادار کراینەوە کە بڕە پارەی پێویستمان بۆ دەنێردرێت، بەڵام نەنێردراوە.
ئاماژەی بەوەشدا: گرفتەکە بەهۆی نەبونی پارەی پێویستە کە بۆ دابەشکردنی موچە بەکار دێت، لە ئێستادا پێویستمان بە 225 ملیۆن دینارە بۆ دابهشكردنى دهرماڵهكه، بەڵام ئهو پارهیه بهردهست نیه و تاوەکو ئێستاش هیچ وادهیەکیان بۆ ناردنی پارهكه دیاری نەکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان