ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئه‌مساڵیش له سنورى گه‌رمیان وشكه‌ساڵى ده‌بێت.
شادیه حسێن، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ئه‌مساڵیش وشكه‌ساڵى بێت به‌وهۆیه‌ى بڕی بارانى پێویست نه‌باریوه.
بڕی پێویستی بارانبارین بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزێك به وشكه‌ساڵی ناونه‌برێت، سه‌روى 200 ملیمه‌تره، كه ئه‌م وه‌رزی بارانبارینه‌ى (2021-2022) به‌پێی ئامارى كشتوكاڵی گه‌رمیان، له كه‌لار تائێستا (104) ملیمه‌تر و له كفری (110) ملیمه‌تر و له خانه‌قی (89) ملیمه‌تر باران باریوه.
له‌باره‌ى لێكه‌وته‌كانى ئه‌م ره‌وشه له‌سه‌ر كشتوكاڵ، شادیه حسێن، رونیكرده‌وه: له سنورى قه‌زاكانى كه‌لار و خانه‌قین و كفری زه‌وى ده‌یم به دانه‌وێڵه نه چێنراوه، به‌ڵكو هه‌موى ئاوییه، ئه‌گه‌رچى ئه‌وانیش پێویستیان به بارانه.
وتیشى: له ناحیه‌ى مه‌یدان زه‌وى ده‌یم كراوه به به‌روبومى دانه‌وێڵه، به‌ڵام ئه‌وانیش له ئێستادا پێویستیان به‌بارانه.
وه‌رزی رابردو له‌گه‌رمیان به‌هه‌مانشێوه‌ى ئه‌م وه‌رزه وشكه‌ساڵی بو، به‌ڵكو رێژه‌ى بارانبارین له هه‌ندێك شوێنى وه‌كو كه‌لار و خانه‌قی، زیاتر بوه له‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه تۆمار كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان