ده‌نگ نێت
چوار گه‌نجى دانیشتوى قه‌زاى كفری، پاش ئه‌وه‌ى وه‌ك ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین له مانگرنى كۆمپانیای كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكى شاره‌كه بڕێك خۆڵ و خاشاك ده‌به‌نه به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌ت، به فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن و پاش شه‌وێك مانه‌وه له گرتوخانه، به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێن.
شه‌ماڵ ره‌ئوف، چالاكوانى مه‌ده‌نى له قه‌زاى كفرى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك 4 گه‌نج به‌شێك له‌و خۆڵ و خاشاكه‌ى كه كۆبوه‌ته‌وه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان به‌هۆی كۆنه‌كردنه‌وه‌ى به‌كارگه‌ریی مانگرتنى كارمه‌ندانى كۆمپانیای كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك، بردویانه‌ته به‌رده‌م قایمقامیه‌تى قه‌زاكه به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیركراون.
وتیشى: به‌وهۆیه‌وه له دوێنێوه ده‌ستگیر كراون و ئه‌مڕۆش به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه كارمه‌ندانى كۆمپانیاى كۆكه‌ره‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانى موچه‌كانیان و به‌وهۆیه‌وه خۆڵ و خاشاك كۆبوه‌ته‌وه.
رادیۆى ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنى زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، په‌یوه‌ندى به قایمقامى قه‌زاى كفریه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان