دەنگ نێت
بەرزبونەوەی نرخی بەنزین کاریگەریی کردوەتە سەر نرخی گواستنەوەی هاوڵاتیان و لەلایەن شۆفێری هێڵە ناوخۆییەکان لە کەلار نرخی گواستنەوە گران کراوە، بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیانیش دەڵێت: ئێمە رەزامەندیمان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.
شۆفێرێکی گواستنەوە لەهێڵی شەهیدانی کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: نرخی بەنزین بارگرانیە بۆ ئێمە، بۆیە بە ناچاری نرخی گواستنەوەی هاوڵاتیانمان لە ٥٠٠ دینارەوە کرد بە ٧٥٠ دینار.
لەبەرامبەردا بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان، ئیدریس مستەفا، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەوان رەزامەندیان له سەر زیادکردنی نرخی کرێی ھاتوچۆ نەداوە و هێڵی گواستنەوەی شەهیدان خۆیان نرخیان بەرزکردوەتەوە.
وتیشی: هەوڵی چارەسەری کێشەکە دەدەین.
پێشتریش ژمارەیەک لەو ئۆتۆمبیلانەی بێھێڵن، نرخی گواستنەوەیان کردبو بە ٧٥٠ دینار.
نرخی بەنزینی بازرگانی لە کوردستان بەرز بوەتەوە بۆ سەروی ھەزار دینار بۆ یەک لیتر، ھەرچی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومەتی عێراقی کە لیتری بە ٦٩٠ دینار دەفرۆشرێت، ھەفتەی پێشو ھاوردەکردنی بۆ گەرمیان راگیرا و پاشان دەستی پێکردەوە و لە ئەمڕۆوە ھەم راگیرا بەھۆی بونی کێشە لە سەرەگرتنی شۆفێران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان