
ده‌نگ نێت
دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتى 2022 هێشتا لە گەرمیان کۆتایی نەهاتوە، بەڕێوبەری بانکی گەرمیانیش دەڵێت: ئەمڕۆش بڕە پارەی پێوستمان بەدەست نەگەشت بۆ کۆتایی پێهاتنی دابه‌شكردنى موچە.
دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات لەهەریەکه لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەسستی بەرێوە چو، هۆکارەکەش دەگەڕێنرایەوە بۆ نەبونی داهات لەبانکەکان و دیارنەمانی داهاتی ئەو سنورە.
لەپاش 60 رۆژ کە دەبێت دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی نوێ "ئادار" بکرێت و ئه‌گه‌رچی كه‌وتوینه‌ته مانگى نیسانیشه‌وه، به‌ڵام هێشتا لە گەرمیان پارەی پێویست بۆ کۆتایی هاتنی دابه‌شكردنى موچەی مانگی شوبات لە بەردەست نیە و ئەمڕۆ هەریەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی گەرمیان و بەشێکی خوێندنی باڵا و بەڕێوبەرایەتی کارەبا موچەیان وەرگرتوە.
بەڕێوبەری بانکی گەرمیان، ئاریا ئەنوەر، بە رادیۆی دەنگی وت: موچەی ئەو شوێنانە دابەشکراوە کە بەنیوە پێشوتر پارەیان وەرگرتوە، ئەمڕۆش دابەشکردنی کۆتایی پێنەهاتوە.
باسی لەوەشکرد: بۆ سبەینێ پێویستمان بە نزیکەی 600 بۆ 700 ملیۆن دینارە، ئەگەر بەدەستمان بگات دەتوانین کۆتایی بە دابەشکردنی موچە بهێنین.
له‌باره‌ى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى كه هێشتا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڕێوبه‌رى بانكى گه‌رمیان وتى: تاوەکو ئێستا بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، پۆستەو گەیاندن و بەشێکی خوێندنی باڵا موچەکانیان وەرنەگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
-
هەواڵفهرمانبهرانى هه‌ندێك له ناحیه‌كانى گه‌رمیان له قه‌زاكان زه‌وى وه‌رده‌گرن
-
-
راپۆرتگەرمیان لە چنگی وشکەساڵیدا "به‌رهه‌مى گه‌نم له 60 هه‌زار تەنهوه هاتوه‌ته 40 هه‌زار تەن"
-
زۆرترین بینراوەکان