ده‌نگ نێت
كارمه‌ندێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌هۆى ده‌ست بهسهراگراتنى ئۆتۆمبێلێكى بێسه‌ره‌تاوه، له‌لایه‌ن كوڕ و باوكێكه‌وه كه كارمه‌ندى پۆلیسن، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنم لێكراوه، ئه‌وانیش تۆمه‌ته‌كه ره‌د ده‌كه‌نه‌وه.
ئاراز ئیسماعیل، كارمه‌ند له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌لایه‌ن كوڕ و باوكێكه‌وه كه پیشه‌یان پۆلیسه، هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنم لێكراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكیان كه بێسه‌ره‌تا بوه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه به بڕیارى كاك قوباد تاڵه‌بانى ده‌ستى پێكرد بۆ گرتنى ئۆتۆمبیله بێ سه‌ره‌تا و نایاسییه‌كان.
وتیشى: پێیان وتم ده‌تكوژین و سزاكه‌شى چی بێت وه‌رى ده‌گرین و به رێگه‌ى خۆمان وه‌رى ده‌گرینه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، كارمه‌ند له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان كه له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كه‌ى هاتوچۆی گه‌رمیان تۆمه‌تبار كراوه به هه‌ڕه‌شه لێكردنى، ئه‌و تۆمه‌ته ره‌د ده‌كاته‌وه.
به رادیۆی ده‌نگى وت: "هه‌ڕه‌شه نیه و شتى وا نه‌بوه، ته‌نها داواى چاره‌سه‌رمان كردوه، به جۆرێك نوسراو به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كێشه‌كه‌مان چیه".
باسی له‌وه‌شكرد پێشتر 22 ئۆتۆمبیل ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرابو و ئێستا ته‌نها 9 دانه‌یان ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا به وته‌ى خۆی له سلێمانى ئۆتۆمبیل ده‌گیرێت و به 1 ملیۆن دینار سزا به‌ر ده‌درێت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئاراز ئیسماعیل، كارمه‌ند له هاتوچۆی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: ئه‌و ئۆتۆمبیله له كاتى هه‌ڵمه‌تدا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه كه بۆ گرتنى ئۆتۆمبیلی بێسه‌ره‌تا و نایاسایی پێكهاتوه.
به‌ڵام عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، كارمه‌نده‌كه‌ى پۆلیسی گه‌رمیان، ده‌ڵێت: هیچ ئیجرائاتێكى نایاسایى نیه و ئه‌و سێ خاڵه‌ى كه باسى لێوه‌كرا كه جام ره‌ش نه‌بێت و ژماره‌كه‌ى ساخته نه‌بێت و ماڵى خه‌ڵك نه‌بێت، هیچی له‌وه‌ى ئێمه‌دا نیه و كێشه‌ی نیه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى تاچه‌ند سكاڵای تۆمار كردوه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه لێكردنى، ئاراز ئیسماعیل، هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌مرۆ له به‌شى یاسایی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان