ده‌نگ نێت
هه‌ندێك له مینى پاسه‌كانى كه‌لار نرخی كرێی گواستنه‌وه گران ده‌كه‌ن، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: كرێ به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى كرێی به‌رزكردوه‌ته‌وه ئۆتۆمبیله بێ هێڵهكانن.
به‌پێى وته‌ى هاوڵاتیه‌ك كه بۆ رادیۆى ده‌نگ قسه‌ى كرد، چه‌ند رۆژێكه هه‌ندێك له مینى پاسه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ناوشاری كه‌لار، نرخى كرێى گواستنه‌وه‌یان له 500 دیناره‌وه كردوه به 750 دینار.
وتیشى: له هۆكاره‌كه‌یم پرسیوه بۆچى وا نرخى گواستنه‌وه گران بوه، شۆفێره‌كان هۆكاره‌كه‌یان بۆ به‌رزى نرخى سوته‌مه‌نى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوبه‌رى كواستنهوهى گه‌رمیان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه نرخی كرێی هاتوچۆی ناوخۆیی نهگۆِراوه.
ئیدریس مسته‌فا، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌وه‌ى نرخی گرانكردوه مینی پاسه بێهێڵهكانن، هاوڵاتیانیش له خۆڕایى له‌گه‌ڵ ئه‌و پاسانه سه‌رده‌كه‌ون، چونكه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئێمه‌وه نیه و مۆڵه‌تپێدراو نین.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هاوڵاتی چۆن بزانێت كامه ئۆتۆمبیل بێهێڵه و كامه‌یان هێڵدار، به‌ڕێوبه‌رى گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان وتى: مینی پاسه هێڵدارهكان دیارن و ئارمیان پێوه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان