ده‌نگ نێت
له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كفری رۆژانى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌ریی كه‌مده‌كرێته‌وه بۆ یه‌ك رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ى بۆ نه‌بونى پزیشكی بێهۆشكار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سامان سه‌رتیپ، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید خالید گه‌رمیانی له كفری، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به‌هۆى نه‌بونى پزیشكى بێهشكارى (به‌نج)ـه‌وه، ته‌نها یه‌ك رۆژ نه‌شته‌رگه‌رى له نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت له كاتێكدا پێشتر 2 رۆژ بو".
سه‌باره‌ت به رێژه‌ى ئهنجامدراوى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌و رۆژه‌دا، وتى: به‌پێى ئاماده‌بونى ژماره‌ى ئه‌و پزیشكانه كه‌وتون له‌و رۆژه‌دا، به‌ڵام به‌گشتى 5 بۆ 7 نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت.
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید خالید گه‌رمیانى له كفری، یه‌كێكه له چوار نه‌خۆشخانه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له سنورى گه‌رمیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان