ده‌نگ نێت
پارتى له‌باره‌ى روخاندنى بیناى لقی به‌غدایان ده‌ڵێت: بۆئه‌وه‌یه ببێته شاهیدێك له‌سه‌ر روداوه‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئامانجی "بازرگانى" هه‌یه.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشهمه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بینای لقی به‌غداى حزبه‌كه‌ى روخاند، پاش ئه‌وه‌ى دو شه‌و پێشتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری عێراقیه‌وه سوتێنرا له‌به‌رامبه‌ر لێدوانى كه‌سێك به‌ناوى "نایف كوردستانى" دژ به مه‌رجه‌عیه‌ت، كه ئه‌و كه‌سه به كادیری پارتى ناسراوه.
ئیسماعیل سایە میر، کارگێڕی لقی پارتی لە بەغدا، له‌باره‌ى روخاندنى بیناكهیانهوه، به كه‌ناڵی روداوى وتوه: "نامانەوێت بارەگاکەمان بمێنێت و ئەوە دەیڕوخێنین، با ئەمە شاھێد بێت لەسەر ئەوەی ئەمەیە حاڵی دیموکراسییەت لە عێراق".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقی ده‌ڵێت ئامانجى پارتى له‌م هه‌نگاوه، بازرگانیه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به رادیۆی ده‌نگى وت: پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى روخاندنى بیناكه‌وه، زه‌ویه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا بمێنێته‌وه و له داهاتودا بۆ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى بازرگانى به‌كاری بهێنێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پارتى چ پێویستی به‌م هه‌نگاوه ده‌بو له‌كاتێكدا بینایه‌كه هۆی خۆیه‌تى، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا بیناكان بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا نه‌ده‌توانرا ده‌ستكاری بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان