
ده‌نگ نێت
ئە مڕۆ لەکاتی نۆرەی وه‌رگرتنى موچە دا، كه‌سێكى خاوەن پێداویستی تایبەت لە پێش بانکی شێروانە له‌كه‌لار هەوڵی خۆسوتاندنی دا، و بەرێوبەری بانکهكهیش دەڵێت: هیج بڕە پارەیەکمان بەدەست نەگەشتبو بۆ ئەوەی موچەیان به‌سه‌ردا دابەش بکەین.
بەرپرسی پۆلیسی پاسەوانی گه‌رمیان، مقەدەم: هادی، به رادیۆی ده‌نگى وت: سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشهمه، كه‌سێكى خاوەنپێداویستی تایبەت پاش پێنەدانی موچەکەی، لە نزیک بانکی شێروانە لە شوێنێکدا كه ئاگر هەبوە، هه‌وڵیداوه خۆی بسوتێنێت، بەڵام کارمەندای ئاسایشی کەلار رێگریان لێکردوە.
لایخۆشیه‌وه، ده‌رون عومه‌ر، بەڕێوبەری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانى کۆمەڵایەتی گه‌رمیان به رادیۆی ده‌نگى راگه‌یاند: کەسەکە نەخۆشی شیزۆفرینیای هەیە، پێویستە بە زویی دەرمانى پێ بدرێت.
ئەمڕۆ دەبو بانکی شیروانە موچەی خاوەنپێداویستی تایبەتی دابەش بكردایه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونى پاره‌وه موچه‌كه‌ى دابه‌ش نه‌كرد.
هاوكات بەڕێوبەری بانکی شێروانە له كه‌لار، له‌باره‌ى هۆكارى روداوه‌كه‌وه ده‌ڵێت: هیچ پاره‌یه‌كمان نه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ى به خاوهنپێداویستیه تایبه‌ته‌كانى بده‌ین.
رێبوار رەحیم، بە رادیۆی دەنگی وت: 3370 كه‌سى خاوەن پێداویستی تایبەت هەن لە گەرمیان کە موچە وەردەگرن و موچه‌ى هەریەکێکیان 150 هەزار دینارە، بۆ كۆی موچهكهشیان پێویستمان به 500 ملیۆن دینار هه‌یه.
وتیشی: بەهۆی کەمی پارەوە ناتوانین هه‌مویان بەڕێ بکەین، به‌ڵكو رۆژانە 500 کەسیان موچه‌یان پێده‌درێت، ئەمڕۆش تاوەکو کاتژمێر 1ـى نیوه‌ڕۆ هیچ بڕە پارهیەکمان بەدەست نەگەشت بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ریاندا دابه‌شى بكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان