ده‌نگ نێت
تاوه‌كو ئێستا دیار نیه كه‌ى روفاتى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ماوه‌ى ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه هه‌رێم كوردستان، به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: وه‌فدێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى به‌غداى كردوه.
جه‌بار عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگی وت: "وه‌فدێك سه‌ردانى به‌غداى كردوه و خه‌ریكى ئاماده‌كاریى هێنانه‌وه‌ى روفاتهكانى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى سهماوهن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و روفاتانه دههێنرهوه گه‌رمیان یاخود نا، جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بڕیاره‌كه لاى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه، چونكه پشكنینى پێویسته و پشكنییان بۆ كراوه، به‌ڵام سامپڵى كه‌سوكاریان وه‌رنه‌گیراوه و له كارداین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له مانگى ئابی 2019، له ده‌شتى سه‌ماوه له خواروى عێراق، روفاتى 171 قوربانى دۆزرایه‌وه كه دواتر ده‌ركه‌وت قوربانیانى ئه‌نفالن و زۆرینه‌شیان ژن و مناڵن، له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ئه‌نفال بۆ ئه‌و ناوچه‌یه راگوێزراون و له‌وێ له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ كراون. گومان ده‌كرێت قوربانیه‌كان خه‌ڵكى گه‌رمیان بن و له چوارچێوه‌ى قۆناغی سێی پرۆسه‌ى ئهنجال دا شه‌هید كرابن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان