
ده‌نگ نێت
لە چوار رۆژی پشوى جەژنی نەورۆزدا، 13 روداوی هاتوچۆ له گه‌رمیان تۆماركراوه كه به‌هۆیانه‌وه 16کەس بریندار بون، هیچ كه‌سێكیش گیانى له‌ده‌ستنه‌داوه.
عەبدولڕەحمان زەهاوی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ ئاماری روداوەکانی رۆژانى جەژنی نه‌ورۆزى خسته‌ڕو و وتی: لەیەکەم رۆژ دا 3 روداوی هاتوچۆ رویانداوە و 10 کەس بریندار بون.
وتیشی لە دوەم و سێیەم رۆژی نه‌ورۆز هیچ روداوێکی هاتوچۆ تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام لە چوارەم رۆژی پشوهكهدا 10 روداوی هاتوچۆ تۆماركراون و 6 بریندار هەبوە، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له دو روداویاندا 12 ئۆتۆمبیل پێکیانداداوە.
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، هۆکاری روداوەکانی گەڕاندەوە بۆ پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنمایەکانی هاتوچۆوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان