دهنگ نێت
پەروەردەی گەرمیان وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند و مامۆستایانی ناڕازییش دەڵێن دەستپێکردنەەی دەوام کاتیە.
دوای کۆتای پێهاتنی پشوەکانی جەژنی نەورۆز، ئەمڕۆ بهڕێوبهرایهتى گشتى پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند: سبەینێ شەمە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.
لهبهرامبهریشدا ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی له رونکردنەوەیەکدا ئەوەیان خستەڕو کە بەدابەشنەکردنی موچەی مانگی سێ لەسەرەتای مانگی نیسانەوە سەر لەنوێ فشاری مەدەنیانە دەگرنەبەر و مۆڵەتی 10 رۆژ بە حکومەت دەدەن.
ئاری عیزەدین، مامۆستای ناڕازی لە سنوری پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە نەدراوە بەوەی بەگشتی بایکۆت نەکرێت، هێشتا لەهەر قوتابخانەیەک چەند مامۆستایەک درێژە بەبایکۆتکردن دەدەن.
وتیشی: سبەینێ کۆبونەوەیەک له نێوان بەڕێوبەری قوتابخانەکان دەکرێت و دەستپێکردنەوەی دەوام کاتیە.
هاوکات مهجید محەمەد، مامۆستای وانەبێژ لەقەزای کەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: لەگەڵ مامۆستایانی میلاک دەبن بۆ هەر بڕیارێک بە بایکۆتکردنی دەوام یاخود دەستپێکردنەوەی بە هەر جۆرێک.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان