ده‌نگ نێت
هه‌ڵوێستى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ى كشانه‌وه‌یان له حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان رون نیه و هەریەکه لە باژێروانانی مەکۆكانى کەلار و کفری ئه‌و حزبه، ئاماده نین لێدوان بده‌ن له‌وباره‌یه‌وه.
پرسی كشانه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ته خۆجێیه‌كانى سنورى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، له‌و پرسانه‌ن كه رێكخستنه‌كانى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له پاش شكستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى پارله‌مانى عێراق جه‌ختیان له پێویستیی ئه‌نجامدانى ده‌كرده‌وه.
لە کۆتا کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى بزوتنەوەکەش بەزۆریەنهی دەنگ بڕیاری کشانەوە لە حکومەت دراوه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كشانه‌وه له حكومه‌ته خۆجێییه‌كان دا، تائێستا هه‌ڵوێستێكى رون و ئاشكراى گۆڕان له گۆڕێ‌دا نییه.
له‌وباره‌وه رادیۆی ده‌نگ په‌یوه‌ندی به باژێروانى مه‌كۆكانى كه‌لار و كفری بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه كرد، په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى باژێروانى مه‌كۆی كه‌لار بێوه‌ڵام بو، هه‌رچی باژێروانى مه‌كۆی كفریشه، جه‌ختى كرده‌وه ناتوانن زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه بخه‌نه‌ڕو.
رۆڤان سەروەت، وتى: تاوەکو بزووتنەوەى گۆڕان بڕیاری یەکلاكەرەوە نەخاتەڕو، ناتوانین هیچ زانیاریەک بخەینەڕو.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، 3 به‌ڕێوبه‌رى گشتى (كشتوكاڵ، ته‌ندروستى، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تى) هه‌یه، له‌گه‌ڵ پۆستی جێگرێكى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامى كه‌لار و 2 به‌ڕێوبه‌رى ناحیه و به‌ڕێوبه‌رى مه‌رزی په‌روێزخان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان