ده‌نگ نێت
بەوتەی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، حکومەت نەیتوانیوە چاودێری بەنزینخانەکان بکات و بەنزینخانە نایاساییهكانیش هۆکارێکی دیکەی جێگیرنەبونی نرخی بەنزینن.
لە میانەی بەرنامەی "گفتوگۆی دەنگ"ـى رادیۆی ده‌نگ دا، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کەریم عه‌لی، باسی لەوە کرد: بەنزینخانە نایاساییەکان کە تادێت ژمارەیان زیاد دەکات، هۆکارێکن بۆ بەرزبونەوەی نرخی بەنزین و حکومەت چاودێری نەکردون و تەنها کارێکی پوختی بازرگانییە.
وتیشی: لە ئیدارەی گەرمیان لە کۆی 70 بەنزینخانە کەمتر لە 20 بەنزینخانە یاساییە و ئەوانی دیکە نایاسایین.
له راپۆرتێكى پێشوى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، ئاماژه به‌وه‌كراوه لە ساڵی 2020 ژماره‌ى بانزینخانه بێمۆڵه‌ت و "نایاساییه‌كان" له گه‌رمیان 50 دانه بوه، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كان ئێستا ژماره‌كه بۆ 69 بەنزینخانە زیادی كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان