ده‌نگ نێت
دواى مانگێك له هێرشكردنه سه‌ر چالاكوان: ئارام مه‌لا نورى له ناو قه‌زاى كه‌لار، تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
شه‌وى 26ـى مانگى رابردو "شوباتى 2022" له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ئارام مه‌لا نورى، چالاكوان و خاوه‌نى چایخانه‌ى كه‌لتورى میلله‌ت، له نزیك ماڵه‌كه‌ى خۆى له گه‌ڕه‌كى بهردهسورى كه‌لار و بریندار كرا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه سكاڵای تۆماركردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
ئارام مه‌لا نورى، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: دواى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند گومانلێكراوێك، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئۆتۆمبیلێك ده‌ستی به‌سه‌را گیراوه، به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمبیله ته‌نها ژماره‌كه‌ى نزیك بوه له‌و ئۆتۆمبیله‌ى كه پێی هێرشكرایه سه‌رم.
وتیشى: له رێگه‌ى پارێزهرهكانمهوه به به‌رده‌وامى چاودێرى دۆسیه‌كه‌م ده‌كرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ سهرهداوێكى جدى نه‌بوه بۆ ئه‌و بابه‌ته، هیچ كه‌سێكیش ده‌ستگیر نه‌كراوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م روداوه نه‌ك بۆ من، به‌ڵكو بۆ هه‌مو چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان له‌م شاره كاریگه‌رى خراپى هه‌یه، چونكه په‌یامێك بو بۆ هه‌موان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان