
ده‌نگ نێت
پارێزه‌رێك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه یاساكاتى تایبه‌ت به كه‌یسه خێزانیه‌كان و ژنان له هه‌رێمى كوردستان پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه، چونكه وه‌كپێویست مافى به ژنان نه‌داوه.
به‌ناز ئه‌حمه‌د، پارێزه‌ر له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: "یاساكانى تایبه‌ت به پرسى ژن كه له دادگاكان كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت وه‌كپێویست مافى به ژن نه‌داوه، پێویسته هه‌موار بكرێنه‌وه كه ساڵانێكى زۆره بونیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ماده‌ى 59 له یاساى باری كه‌سى ژماره 188ـى ساڵى 1959 تایبه‌ت به نه‌فه‌قه‌ى مناڵان كه زۆربه‌ى كێشه‌كان له دادگاكان له‌سه‌ر مناڵه، هه‌ڕه‌شه له ژنان كراوه كه مناڵه‌كانیان پێ ناده‌ن ناچاربوه سكاڵاى تۆمار نه‌كردوه له به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیانه‌ى كه به‌رامبه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت چ زاره‌كى چ جه‌سته‌یی.
باسى له‌وه‌شكرد: یاساكانمان نه‌بوه‌ته هۆى كه‌مبونه‌وه حاڵه‌ته‌كانى كوشتنى ژنان له هه‌رێمى كوردستان، چونكه كه‌یسه‌كان په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، له كاتێكدا به پێى ماده‌ى 406 سزاكان قورسن كه 20 ساڵ و زیندانى هه‌تا هه‌تایی و له سێداره‌دانه.
وته‌كانى ئه‌م پارێزه‌ره، له چوارچێوه‌ى گفتوگۆیه‌كى دیجیتاڵ میدیای نه‌وژن دا هات كه بۆ رۆژى جیهانى ژنان ئه‌نجامى داب‌و به به‌شداری ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر و چالاكوان، له‌باره‌ى دیارترین ئه‌و ئاله‌نگارییانه‌ى ژنان له روى به‌دیهێنانى مافه‌كانیان دا روبه‌ڕوى ده‌بنه‌وه.
نه‌وژین، دیجیتاڵ میدیایه‌كى تایبه‌تمه‌نده به پرسه‌كانى ژنان و له‌لایه‌ن رادیۆی ده‌نگه‌وه خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان