ده‌نگ نێت
بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت به‌مه‌به‌ستى خەرجکردنی 16 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانى سنورى ئیدارەی گەرمیان، زیاتر له 5 مانگی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا نەنێردراوە.
سێ رۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له 10ى 10ى 2021، بۆیەکەمجار مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، سەردانی گەرمیانی کرد و پاشان بڕیاری خەرجکردنی 16 ملیار دینارى بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریی له ناوچەکە دا. پاش تێپه‌ڕینی زیاتر له 5 مانگیش، زانیاریەک لەسەر خەرجکردنی ئه‌و پاره‌یه نیە.
له لێدوانی بۆ رادیۆی ده‌نگ، رامیار عبدولڕەحمان، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه له‌و بودجه‌یه‌ى بڕیار بو بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان بنێردرێت.
پێشتریش به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان، به رادیۆی ده‌نگى وتبو: رێکارەکانی ناردنى ئه‌و پاره‌یه لەلایەن هەریەک لە وەزارەتی پلاندانان و وه‌زاره‌تى داراییه‌وه تەواو بوە.
ئه‌و پرۆژانه‌ى حكومه‌ت له‌و 16 ملیاره بودجه‌ى بۆ تهرخانكردبون، بریتی بون له: پرۆژه‌ى رێگاوبان، ئاوه‌ڕۆ، قیرتاوكردن، كاره‌با و دروستكردنى بینای قوتابخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستى، وه‌ك له خشتهكهى خواره‌وه‌دا خراوه‌ته‌ڕو.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان