
دەنگ نێت
ئەمڕۆ بڕیار بو موچەی چەند وەزارەتێک دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی نەبونی پارە لەبانکی گەرمیان موچە دابەشنەکرا، دیاریش نییە سبەی موچە دابەش دەکرێت یاخود نا.
بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی ھەرێم بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ بڕیار بو موچەی ١٠ وەزارەت دابەش بکرێت، بەڵام لە گەرمیان بەو ھۆیەی بانک پارەی تێدا نەبوە، فەرمانبەران بێبەش بون لە وەرگرتنی موچە.
بەپێی زانیاریەکانی رادیۆی دەنگ، ئەمڕۆ تەنها 250 ملیۆن دینار لە مەرزی پەروێزخانەوە گەشتوەتە بانک بۆ ئەو دەزگایانەی کە ئەمڕۆ بەیانی واژۆیان کردوە بۆ وەرگرتنی موچە، بەهۆی نەبونی پارەی پێویستەوە موچەی هیچ شوێنێکی دیکە دابەش ناکرێت، مەگەر پارەی دیکە لە مەرزی پەروێزخانەوە بێت بەمەبەستی دابەشکردنی.
سەرچاوەیەک بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: تا ئێستا هیچ پارەیەک نەهاتوە بۆ بانک، دیاریش نییە سبەی پارەی موچە دابەش دەکرێت یاخود نا.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، چەند جارێک پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بانکی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلهسهر كهوتنهخوارهوهى كچه خوێندكارێك قوتابخانه‌یه‌كى ئه‌هلی له‌كه‌لار رونكردنه‌وه ده‌دات
-
-
هەواڵوێستگەی کارەبای باوەنور لە تاقیکردنەوە دەرچو و لەمڕۆژانەدا بەفەرمی دەکرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: تەنها 2 گوند ماوە کارەبای نیشتمانی پێبگەیەنرێت
-
-
هەواڵلهكفری 2 برا به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك و كچێكیان ده‌كوژن
-
-
هەواڵچارهنوسى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ زانكۆى پۆلهتهكنیكى گه‌رمیان به ناڕونى ماوه‌ته‌وه
-
زۆرترین بینراوەکان