دهنگ نێت
لە بارەی کەمبونەوەی داهاتی خاڵە سنوریەکانەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: تەنها داهاتی گومرکی دەروازەی پەروێزخان مانگانە زیاتر لە 20 ملیارە.
لەماوەی پێشوتردا چەندین پارلهمانتارى کوردستان ئەوەیان خستەڕو هیچ داهاتێکى گومركی بۆ مانگی شوبات نەگەڕاوەتەوە بۆلای حكومهت.
لەبەرامبەریشدا، کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بەداواداچون بۆ گرفتی داهاتی دەروازە سنوریەکان و گومرک دەکەین، بهپێی زانیارییهكانمان تەنها داهاتی گومرکی دەروازەی پەروێزخان بۆ مانگی (1 و 2)ـى ئهمساڵ 25 ملیار بوە.
لایخۆشیهوه بهڕێوبهرى گومركی گهرمیان، هیچ داتایهكى لهبارهى داهاتى مهرزی پهروێزخانهوه نهخستهڕو.
هێمن نوری، بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ ئامارێکیان لانیە و نازانین داهات چەند بوە.
وتیشی: دەتوانم بڵێم داهاتی گومرک لەو دەروازەیە تەنها لە سەرەتای ئەم مانگە بە بەراورد بە مانگەکانی پێشو، 3 ملیار زیادی کردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان