ده‌نگ نێت
2 پارچه زه‌وى له گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانى كه‌لار نزیك به سۆپه‌رماركێتى میلانۆ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه، سه‌رۆكى ئارهوانى كه‌لاریش ده‌ڵێت: ئیجرائاتى یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر.
ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "یه‌كێك له‌و پارچه زه‌وییانه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه بوه كه 2 زه‌وى وه‌رگرتوه، یه‌كێكیانى كردوه به خان‌و ئه‌وه مافى خۆیه‌تى، به‌ڵام ئه‌وه‌كه‌ى دیكه‌ى زه‌وى شاره‌وانیه‌وه و گه‌ڕاندومانه‌ته‌وه بۆ شاره‌وانى".
وتیشى: ئه‌وه‌كه‌ى دیكه‌ش ئه‌مرى هه‌یه و به‌ناوى شه‌هیده‌وه وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئێمه نوسراومان كردوه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاروبارى شه‌هیدان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵام بدرێینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتیه چاوه‌ڕێى نه‌كردوه كه پشتگیرى بهێنێت و له ئێستادا رامان گرتوه".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى شه‌هێدان یاخود به‌ڕێوبه‌رایه‌تى شه‌هیدان پشتگیرى نه‌كات، ئه‌وه به‌پێى یاساى ژماره 3ـى ساڵه 2018 مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زیادهڕهوییهكهى ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکۆمپانیایەک لە گەرمیان بۆ کرێکارەکانی: ئەگەر دەنگ بە یەکێتی نەدەن مەیەنەوە سەر کار
-
-
هەواڵنەخۆشخانە خێرخوازییەکەی مناڵان و مناڵبون لە کفری کرایەوە
-
-
هەواڵگواستنهوهی خوێندكاران بۆ كۆلێژهكهى رزگاریی كێشه‌ى تێده‌كه‌وێت
-
-
هەواڵزهوى فه‌رمانبه‌ران كاره‌كانى ماستهرپلانى كهلارى پهكخستوه
-
-
هەواڵلە گەرمیان کۆمپانیایەک پارەی جلوبەرگ لەو کەسانە وەردەگرێت کە نەشتەرگەریی و سیتی سکان ئەنجام دەدەن
-
زۆرترین بینراوەکان