ده‌نگ نێت
وته‌بێژى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌هۆى كه‌مى بودجهكهیهوه بۆ جارى دهوهم پرۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى قه‌زاى كفرى له‌لایه‌ن بهڵێندهرهكانهوه وه‌رناگیرێت.
سالار عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "به‌هۆى كه‌مى ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه بۆ پاڵاوگه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى قه‌زاى كفرى دانراوه، به‌ڵێنده‌ر وه‌رى ناگرێت، بۆ جارى دوه‌مه ده‌خرێته ته‌نده‌رینه‌وه و كه‌س ئاماده نیه پرۆژه‌كه وه‌ربگرێت".
وتیشى: به دروستكردنى ئه‌و پاڵاوگه‌یه ده‌توانین سود له سه‌رچاوه‌ى ئاوى باوه‌شاسوار وه‌ربگرین و بۆ ئاوى خواردنه‌وه سودی لێوه‌ربگرین، ئه‌مه‌ش گرفتى ئاوى خواردنه‌وه‌ى قه‌زاكه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى قه‌زاى كفرى له قه‌زاى دوزخورماتهوه دابین ده‌كرا، به‌ڵام له دواى روداوه‌كانى 16ـى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ناتوانرێت سود له‌و سه‌رچاوه ئاوییه وه‌ربگیرێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌و قه‌زایه روبه‌ڕوى كێشه‌ى ئاو ببێته‌وه، به‌تایبه‌تى كه پشت به بیری ئیرتیوازی ده‌به‌سترێت و ئاوی بیرى سنوره‌كه‌ش هه‌م خوێ و ماده‌ى دیكه‌ى زۆره، ههرمیش بهكاریگهریی وشكه‌ساڵی كه‌مبوه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان