ده‌نگ نێت
سه‌رۆكى تیمێكى چاودێریی قایمقامیه‌تى كه‌لار باس له‌وه‌ده‌كات نرخی كاڵا و پێداویستیه‌كان به‌گشتى به‌رزبونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كات نرخی نانیش گران ببێت.
لە ئێستادا نرخی هەریەک لە رۆن و ئارد بەرزبوەتەوە هۆکارەکەشی پەیوەست دەکرێت بە هێرشه‌كانى روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كه وایكردوه پشێویه‌كی جیهانى دروست بكات و به‌شێك له وڵاتانیش به‌كاریگه‌ری ئه‌و دۆخه هه‌نارده‌ى ژماره‌یه‌ك جۆری كه‌ره‌سته و خۆراك رابگرن یان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئه‌م دۆخه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوه له‌سه‌ر بازاڕى عێراق و هه‌رێم، له‌نێویشی دا له‌گه‌رمیان به‌رزبونه‌وه‌ى به‌رچاو له نرخه‌كان ده‌بینرێت.
سه‌رۆكى لیژنەیهكى چاودێریی سه‌ر به قایمقامیه‌تى كه‌لار، فازڵ محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: "لە رێگەی چاودێریی کردنمانەوە بۆمان ده‌ركه‌وتوه نرخی چەند جۆرێك کەلوپەل و خۆراك بەرزبوه‌تەوە، هه‌رچه‌نده ئێمه رێگریمان کردوە لەوەی هەر کاڵایەک پێشوەختە هێنرابێت بە گرانتر بفرۆشرێتەوە.
وتیشی: نرخی ئارد نزیکەی 6 هەزار دینار زیادی کردوە، ئەمە کاریگەری دەبێت لە سەر گرانبونی نرخی نان لە نانەواخانەکاندا.
وتیشی: رۆژانە سەردانی شوێنە جیاوازەکان دەکەین، چاودێری فرۆشگاکان دەکەین بۆ رێگریکردن لە دانانی نرخ بەشێوەیەکی هەڕەمەکی لە سەر کاڵاکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان