ده‌نگ نێت
كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان له نێو نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیانیش كێشه‌كه ده‌به‌ستێته‌وه به خه‌رج نه‌كردنى بودجه‌وه.
د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "هه‌مو ساڵێك له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى ساڵى نوێوه كارئاسانى نه‌كرێت بۆ هێنانى ده‌رمان، توشى نه‌مانى ده‌رمان ئه‌بینه‌وه له نێو نه‌خۆشخانه‌كاندا".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: له مانگى 11ـى ساڵى رابردوه‌وه هیچ ده‌رمانێكمان نه‌كڕیوه و له مانگى 12ـه‌شه‌وه هۆشداریمان داوه له نه‌مانى ده‌رمان.
وتیشی: "1 حه‌پى پاراسیتۆڵ چیه 3 مانگه بۆ مان دابین نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بین زۆربه‌ى دهزگاكانمان ده‌وه‌ستن".
به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، كێشه‌كه بۆ تهرخاننهكردنى بودجه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وباره‌وه وتى: "بودجه و پاره‌ى ته‌رخان كرا‌و له ئه‌نجومه‌نى وهزیراوهنهوه خه‌رج نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش نه له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌یه و نه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى".
به‌وته‌ى د. سیروان محه‌مه‌د، بڕی ئه‌و بودحهیهى بۆ گه‌رمیان دانراوه به‌مه‌به‌ستى كڕینی ده‌رمان و پێداویستیه‌كانى هاوشێوه‌ى، 200 ملیۆن دیناری مانگانه‌یه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان