دەنگ نێت
لە یەکەم کۆنسێرتی خۆی دا لە قەزای کەلار، عەدنان کەریم ستایشی ئامادەبوان دەکات و دەڵێت: ھەرگیز جەماوەری ئاوام نەدیوە.
دەزگای میدیایی کوردسات، لە شاری کەلار دوێنێ پێنجشەممە، کۆنسێرتێکی گۆرانی بۆ ھونەرمەند: عەدنان کەریم ئەنجام دا.
کە تیایدا چەند گۆرانییەکی خۆی پێشکەشکرد، کە ھەمویان لەو گۆرانیانە بون کە ئاوازی خودی ھونەرمەند بون.
لە چەند وتەیەکدا لە سەرەتا و کۆتایی کۆنسێرتەکە، عەدنان کەریم پەسنی جەماوەری ئامادەبوی دا و وتی: ھەرگیز جەماوەی ئاوام نەدیوە، ھەستدەکەم ھۆڵەکە ھەموی بوە بە گوێیەکی گەورە و گوێم بۆ دەگرێت.
سەرسامی خۆیشی بۆ ئەوە دەربڕی کە ھەمو ئامادەبوان بە تەواوی گوێیان بۆ گۆرانیەکانی رادێراوە، ھاوکات لەلایەن ئامادەبوانیشەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازیی لە خۆی و گۆرانیەکانی کرا.
لە روداوێکی دەگمەنیش دا، پاش ئەوەی کۆتایی بە کۆنسێرتەکە ھێنا، لەسەر داوای ئامادەبوان کە دەیانویست گوێبیستی گۆرانی "دڵی سەوزم"ـم بن، ھونەرمەند عەدنان کەریم، جارێکی دیکە درێژەی بە
کۆنسێرتەکەی دا و گۆرانیەکەی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و لەنێو چەپڵەڕێزانی ئامادەبوان دا کۆنسێرتەکەی کۆتایی پێھێنا.
کۆنسێرتەکەی عەدنان کەریم لە ھۆڵی ھونەر لە کەلار بەڕێوەچو، بڕیارە ئەمڕۆش لە قەزای کفری کۆنسێرتێکی دیکە ئەنجام بدات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
-
هەواڵپشکنینی DNA هۆکارێکە بۆ درەنگ یەکلابونەوەی تاوانەکانی کوشتن لە گەرمیان
-
-
هەواڵبەپێی "واقع حال" جوتیارانی کەلار قەرەبو دەکرێنەوە
-
-
هەواڵشارەوانیی رزگاریی لەبارەی گواستنەوەی مەیدانی ئاژەڵانەوە رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان: هیچ هەڵمەتێک نییە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان
-
زۆرترین بینراوەکان