دەنگ نێت
موچەی وەزارەتی تەندروستی لە گەرمیان دابەش نەکرا، بەڕێوبەری بانکی کەلاریش دەڵێت: پارەمان بە دەست نەگەشتوە بۆ دابەشکردن.
ئەمڕۆ بڕیار بو موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکرێت، بەڵام لە گەرمیان بەو ھۆیەی بانک پارەی تێدا نەبوە، فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی بێبەش بون لە وەرگرتنی موچە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ لیژنەی موچەی تەندروستی گەرمیان چوبونە بانک، بەڵام لەوێ پێیان وتراوە بانک پارەی تیا نیە.
وتیشی: پێیان راگەیەنراوە چاوەڕێ دەکەن پارەیان لە مەرزی پەروێزخانەوە بۆ بێت بەمەبەستی دابەشکردنی.
لایخۆشیەوە بەڕێوبەری بانکی کەلار، جەختی لەوەکردەوە: پارەی پێویستیان لەبەردەست نیە بۆ پێدانی موچەی تەندروستی.
ئاریا ئەنوەر، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەمڕۆ نەمانتوانی موچەی تەندروستی بدەین چونکە پارە بەشی ئەوان لە بانک دا نەبو.
وتیشی: چاوەڕێی پارەین بە دەستمان بگات، ئەمڕۆ بگات ئەوا ھەر ئەمڕۆ یان سبەی دابەشی ئەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
-
هەواڵچالاکوانێک: تەواونەکردنی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەئەستۆی بەرپرسانە
-
زۆرترین بینراوەکان