ده‌نگ نێت
ژنانی چالاکوان لەقەزای کەلار گردبونه‌وه ده‌كه‌ن، ره‌خنه‌ش لە بەرێوبەراتی گشتى رۆشنبیری و هونەری گەرمیان دەگرن کە بڕیارە سبەی بۆ رۆژى جیهانى ژنان ئاهه‌نگ ساز بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى گه‌رمیان، بڕیاره سبه‌ى 9ـى مارس، بۆ یادی رۆژى جیهانى ژنان، بۆنه‌یه‌ك ساز بكات، كه ئاهه‌نگ و نمایشی جلوبه‌رگ و چه‌ند چالاكیه‌كى تر له‌خۆده‌گرێت. ئه‌م چالاكیه‌ش بوه‌ته جێگه‌ى ره‌خنه‌ى ژنانى چالاكوان.
هەودا محەمەد، چالاکوانی بواری ژنان لە گەرمیان، لە هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك، رەخنەی لە چالاكیه‌كه‌ى بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیرى گەرمیان گرتوه و دەڵێت: "سەرباری کوشتنی چەندین ژن لە ماوەی رابردو، بەڵام ئەو بەڕێوبەرایەتیە ئاهەنگ ساز دەکات کە گۆرانی و نمایشی جلوبەرگ لە خۆ دەگرێت".
لەبەرامبەریشدا ئازاد حسێن، بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان بە وەکالەت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌یه‌دا بە رادیۆی دەنگی وت: رەخنەکەیان بەهەند وەردەگرن، بەڵام ماوەی مانگێک ده‌بێت بڕیارمان له‌م چالاكیه داوه كه لە گەرمیان ئەنجامی بدەین بۆ بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی ژنان.
ئەمرۆ 8ـى مارس رۆژی جیهانی ژنانە، لە هەرێمی کوردستان لەماوەی 2 مانگی رابردودا 11 حاڵه‌تى کوشتن و خۆكوشتنى ژنان تۆمار کراوە، بەو پێیەش لە پارێزگاکانی هەولێرو سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، گردبونەوەى ناڕەزایەتی لەلایەن چالاکوان و ژنانه‌وه له رۆژى جیهانى ژنان دا بەرێوەچو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"تەنها ٦ قاطع کاردەکەن"؛ حکومەتی عێراق عەلوەی کەلاری پەکخستوە
-
-
هەواڵداواكراوه شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: رۆژانە 4 سەعات کارەبای نیشتمانی بە ماڵان دەدەین
-
-
راپۆرتسەردار نۆڕێ؛ نیگارکێشێک بە وشە تابلۆی هایکو دەنەخشێنێت
-
-
هەواڵلەسەر هێرشکردنە سەر شاخی زمناکۆ قایمقامی دەربەندیخان رونکردنەوە دەدات
-
زۆرترین بینراوەکان