دەنگ نێت
لە سێیەم دانیشتنی دادگایی ژنە چالاکوانی بادینان: بێرڤان ئەیوب، بە ٢ ساڵ زیندانیکردن سزا درا، پارێزەرێکیشی دەڵێت: کار بۆ ئەوە دەکەین لە ناوەڕاستی مانگی داھاتو ئازاد بکرێت.
کارزان رەشید، پارێزەری بێریڤان ئەیوب، بە رادیۆی دەنگی وت: دادگا سزای دو ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو ژنە چالاکوانە سەپاندوە، ئەویش بە تۆمەتی بەشداری کردنی لە گروپ چاتێکدا بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی.
وتیشی: بەپێی بڕیاریی دادگا، دەبێت ئەو چالاکوانە 7 مانگی دیکە ئازاد بکرێت، بەڵام کار لەسەر ئەوە دەکەین بەمەرج ئازاد بکرێت، ئەمەش ماوەی زیندانی کردنەکەی کەم دەکاتەوە بۆ ناوەڕاستی مانگی نیسان.
بێریڤان ئەیوب، لە 13/10/2020 لە مۆڵێکی شاری هەولێر دەستگیر کرا و دادگا تۆمەتی تێکدانی 'ئاسایشی نیشتمانی' خستەپاڵ، بەوهۆیەشەوە و بەبێ دادگاییکردن 17 مانگە لەزیندان دایە، لەم ماوەیەشدا ھاوسەرەکەی لێی جیابوەوە و توشی نەخۆشی شەکرە ھاتوە و چەند جارێکی کەمیش رێگەی بینینی پارێزەر و کەسوکارەکەی پێدراوە.
بێریڤان ئەیوب، ھاوکات دایکی پێنج مناڵە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
-
هەواڵلەبارەی بونی ناوی دوبارەی سومەندبوانی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران شارەوانییەکانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبۆ پێدانی کارەبای نیشتیمانی گەرمیان کراوە بە ٣ زۆن
-
-
هەواڵهاوڵاتیەک: "بەمەبەست دو مناڵی خاوەنپێداویستیمان لە قوتابخانە دەرنەچێنراون"
-
زۆرترین بینراوەکان