ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی گه‌رمیان لەبارەی دانانی به بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینى یه‌كێتى، رەتی دەکاتەوە به فه‌رمی پێى وترابێت.
بەپێی هەندێک زانیاری، یه‌كێتى نیشتمانى به نیازی گۆڕینی به‌رپرسی ژماره‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌نده‌كانى رێكخستنێتى، له‌نێویاندا مه‌ڵبه‌نده‌كانى گه‌رمیان و خانه‌قین، كه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌رمیان ناوى میقداد شێخ به‌هادین، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌هێنرێت و بۆ مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینیش ناوى نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى له ئارادایه كه هاوكات به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشی گه‌رمیانه و پله‌كه‌ى لیوایه.
نەوشیروان ئەحمەد، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى و بەرێوبەری ئاسایشی گەرمیان، لەمبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: ئەوە کاری حزبە.
وتیشی: ئێمە لەو بابەتە بەهیچ جۆرێک ئاگادار نەکراوینەتەوە و هیچشمان به فه‌رمی بەدەست نەگەشتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان