ده‌نگ نێت
مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای پاککەرەوەی خۆڵ و خاشاكی گه‌رمیان بەردەوامە، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیانیش دەڵێت: کۆمپانیا بەنوسراوی فەرمی کارکردنیان راگرتوە.
بەهۆی خەرجنەکردنی موچەی کرێکارانی پاکكەرەوە بۆ ماوەی دو مانگ، لە ھەفتەی رابردوەوە ئه‌و كرێكارانه مانیان له كاركردن گرتوه.
به‌وته‌ى نێردراوانى رادیۆی ده‌نگ، خۆڵ و خاشاک لە زۆربەی گەڕەکەکان کۆ بوەتەوە، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى ناو شاره‌كان، ئۆتۆمبیله‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاك لە چەند رۆژی رابردودا به‌بێ كرێكار سه‌ردانى گه‌ڕه‌كه‌كانیان كردوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكهکان.
بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، باسی لەوە کرد: هەوڵێک هەیە لەگەڵ بانکی گەرمیان ئه‌گەر پارە هەبێت چەکیان بۆ بکرێت.
بەرزان کەریم، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتیشی: لەئێستادا کۆمپانیا بە نوسراوی فەرمی پێیان راگەیاندین کە کارکردنیان راگرتوە.
رادیۆی دەنگ، بۆ وه‌رگرتنى قسه‌ى ئه‌وان، چه‌ند جارێك پەیوەندی بە بەڕێوبەری کۆمپانیای گەردینهوه كرد كه كارى كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاكی گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بەڵام پەیوەندیەکانی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەکەلار دەیان وێنەی تایبەتی ئافرەتان لە مۆبایلی تۆمەتبارێکدا دەگیرێت
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە گەرمیان جێبەجێ ناکرێت
-
-
هەواڵ٤ مانگە موچەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی گەرمیان نەدراوە
-
-
هەواڵشارەوانییەکانی گەرمیان: "بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکارە بۆ ئەوەی باوەنور سەرۆکی شارەوانی نەبێت"
-
-
وتاردانپێدانانی کۆلێجی پزیشکی
-
زۆرترین بینراوەکان