ده‌نگ نێت
بۆ ماوه‌ى 2 ساڵه فه‌ریزه‌ى حه‌ج له گه‌رمیان وه‌ستاوه به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆناوه، به‌ڕێوبه‌رى حه‌ج و عه‌مره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌كمان به‌ده‌ست نه‌گه‌شتوه بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ.
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی، به‌ڕێوبه‌رى حه‌ج و عه‌مره‌ى گه‌رمیان، له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "له ساڵى 2019 تیروپشك كرا بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج له ساڵى 2020، به‌ڵام به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ئه‌نجام نه‌دراو، له ساڵى 2021یش به‌هه‌مان شێوه بو".
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌كى ره‌سمیمان بۆ نه‌هاتوه بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج بۆ ئه‌مساڵ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك ئاماده‌كاریمان كردوه، به‌تایبه‌ت كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كان وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنایه كه ده‌بێت كرابێت به كارت.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
-
هەواڵبریارێکی ئەنجومەنی وەزیران ناحیەی باوەنوری بەبێ سەرۆک هێشتوەتەوە
-
-
هەواڵبەدەمەوەنەهاتنی کۆمپانیا هۆکاری دواکەوتنی نەکردنەوەی ناوچەی نوێی پیشەسازیی رزگارییە
-
-
هەواڵکارەبای بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونی گەرمیان لەلایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان